قائیمقامی کۆیە، رایگەیاند، لەنێوان دوو خاوەن کەپری گەشتیاریی سماقوڵی شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
تاریق حەیدەری، قائیمقامی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەنێوان دوو کەس کە خاوەنی کەپری گەشتیارین لە سماقوڵی و خزم و دراوسێی یەکن، شەڕ و پێکدادان روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان باشە، و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، قائیمقامی کۆیە رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆی کاری رۆژانەی ئەو دوو کەسەوە روویداوە.