بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، رایدەگەیەنێت، “تائێستا نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”.
رێژین رەئوف، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە نزیکەی 30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سەیرانگای دوکان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەسەرجەم شوێنەکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیی لە گەشتیاران کراوە و لە تەواوی کابینە و کەپرە گەشتیارییەکان گەشتیار هەن، لەڕووی نرخیشەوە چاودێریی سەرجەم شوێنەکان دەکرێت و نرخ جێگیرە”.