راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، تۆمەتبارێكی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنی دەستگیركرد، كە هەڕەشەی لە 50 ئافرەت و پیاو كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 17ی مانگی رابردوو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییان دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، لەسەر چەند ئەكاونتێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی سحر و جادووكردن پارەی لەچەندین هاوڵاتی وەرگرتووە و دواتریش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەئافرەتەكان كردبوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی راپەڕین، توانیان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشانبكەن و لەچالاكییەكەدا تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كەماوەی دووساڵە بەناوی سحر و جادوو، بەمەبەستی بەدەستهێنانی پارە هەڕەشەی لەچەندین ئافرەت و پیاو كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار تەمەنی 25 ساڵە، دوای دەستگیركردنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەست بەسەر سەرجەم ئەكاونت و بەڵگە وێنە و ڤیدیۆكانی گیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی دوولە یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسەكانی “كارەبا و مۆڵەتی خوێندن و ئابوری” تاووتوێ دەكات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ڕەشنوسی چەند پرۆژەیاسایەك تاووتوێ بكات. بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و…
Total
0
Share