پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و هیوادارین دەست بۆ رۆژمێری مووچە نەدرێت و 30 رۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دوای رێوڕەسمەكانی نوێژی جەژن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هاوڵاتییان دەكەم و هیوادارم جەژن ببێتە هۆی یەكڕیزی و لێكتێگەیشتن و ئومێدەوارین دوای جەژن یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.
وتیشی،” دەبوو ئەو 38 مووچەیەی لێبڕین و پاشەكەوتی لێكراوە بدرایەتەوە بە مووچەخۆران و سێ مووچەنەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجبكرایە و هیوادارین دەست بۆ رۆژمێریی مووچە نەدرێت و 30 رۆژ جارێك مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.