ئۆمێد خۆشناو: هەر کەسێک لە پشت ئاگرەکانی هەولێرەوە بێت چاوپۆشی لێ ناکرێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە سێ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە لەماوەی رابردوو لە هەولێر روویانداوە بە گومانن و هەر کاتێک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکراکران، ئەوا هەر کەسێک لە پشتیانەوە بووبێت چاوپۆشی لێ ناکرێت و بە رای گشتی رایدەگەیەنین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین کەس لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دواتر دوای سەلماندنی بێتوانیی خۆی ئازادکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

باسی لەوەشکرد، وەک چۆن خەڵک بە گومانن لە هەندێک ئاگرکەوتنەوەی شارەکە، ئەوانیش وەک ئیدارەی شارەکە گومانیان هەیە و هەر کات ئەنجامەکان ئاشکراکران بۆ خەڵکی رادەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

عەلی باقری و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد

بابەتی دواتر

لەسەر گەندەڵی سکاڵا دژی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک لە دەستەی دەستپاکی تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share