بانكی رافیدەین دەست بە دانانی ئامێری ATM دەكات

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، دەستیكردووە بە دانانی ئامێری ATM لە لقە سەرەكییەكانیدا.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەستیان كردووە بە دانانی ئامێری ATM (پارەدانی ئەلیكترۆنی) لە لقە سەرەكییەكاندا و، دواتریش لە دامەزراوەكان، ناوچە بازرگانییەكان و مۆڵەكانیشدا دادەنرێن.

بانكی رافیدەین روونیشیكردەوە، ئامانج لەو هەنگاوە جێبەجێكردنی ئامانجە ستراتیجییەكانە لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بانكییەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

عەلی باقری سەردانی سلێمانی دەكات

بابەتی دواتر

چارەنووسی حاجییانی بێمۆڵەت لە سعودیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share