ئۆپیك+ بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

ڕێكخراوی ئۆپیك+ ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەكانەوە لە ئۆپیك+ ڕایگەیاند، لیژنەی چاودێریی وەزاریی هاوبەشی كۆمەڵەكە ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەبێ ئەوەی وادەی دەستپێكردنی بڕیارەكە دیاریبكات.

كۆمەڵەكە بەر لە مانگێك ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادبوونێكی كەمی بەرهەمهێنان لە ئەیلولی ڕابردوو بە بڕی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، پاش ڕووبەڕووبوونەوەی بە فشاری زۆر لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەودوای گەورە بەكاربەرانی نەوت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان لەسایەی بەرزبوونەوەی نرخدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share