لە هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەك كەوتەوە

لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە باڵەخانەیەك لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، 83%ـی دانیشتووانی هەرێم فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە. نەوزاد شێخ کامیل،…
Total
0
Share