ژینگەی هەولێر: ئەو کۆگا قیرەی لە هەولێر ئاگریگرت دەبێت یان مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت، “ئەو کۆگا قیرەی ئاگری گرت و بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 10 کەس، مۆڵەتی یاسایی نییە و پێویستە یان مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت”.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، “ئەو شوێنە بە نایاسایی کاری کردووە و دەبێت مۆڵەت وەربگرێت یاخود دابخرێت و رێکاری پێویست بەرامبەر بە هەموو ئەو کۆگا و پاڵاوگانەی سنوورەکە دەگرنەبەر کە بە نایاسایی کاردەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکان توندکراونەتەوە و دەبێت هەموو ئەو شوێنانەی کاردەکەن مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتبێت لە فەرمانگەی ژینگە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.

شەوی 12/6/2024 ئاگر لە کۆگای قیر و پاڵاوگە لە سنووری گوێر کەوتەوە و 20 کاتژمێر درێژەی کێشا و دواتر کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە راگەیەندرا، 14 کارمەندی بەرگریی شارستانی بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و چوار ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەراییەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر سووتا.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان رادەگیرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share