بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد .

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و پشكنین و و هێلكارییان بۆ شوێنی رووداوەكە كرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوامبوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكەو سەرنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەر و دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكەبوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، “لە ئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار كە لەدایكبووی 1987، لەدایكبووی 2008 و لە دایكبووی 2006 ن بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: یه‌كڕیزی و ته‌بايى گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانمان

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ” یه‌كڕیزی و ته‌بايى گه‌ره‌نتيی راسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان”. نێچیرڤان بارزانی،…
Total
0
Share