وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بۆ دوای جەژنی قوربان درێژکردەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆتایی دەوامی 24ی حوزەیران درێژکردەوە.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن لە رۆژانی جەژنی قورباندا تۆمارکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارەکان بەردەوام دەبێت.

لە 8ی ئەم مانگەوە دەرگای تۆماکردنی ناوی لیست و کاندید و قەوارە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە. لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share