ئەمڕۆ شایستەی دارایی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایان دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”ئەمڕۆ پەروەردەی رۆژهەڵات – سلێمانی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ مانگی 3ی 2024 دابەشدەکات، لە هەوڵداین زۆرترین پەروەردە ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشبکات”.

شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 15 ملیار دینارە و ژمارەشیان 37 هەزار مامۆستایە و مووچەکانیشیان لەنێوان 250 بۆ 400 هەزار دیناری عێراقیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا جەختیشدەكاتەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی مۆڵگە و…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: تكایە هەواڵی فەیك بڵاومەكەنەوە و رەچاوەی باری دەروونیی خانەوادەی ئاڤێستا بكەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رەتیدەكاتەوە تەرمی ئاڤێستا یوسف دۆزرابێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share