بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی تەقەی هەڕەمەكی تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی دهۆك، چوار كەس برینداربوون كە دوو كەسیان منداڵن.
بەپێی گرتەیەكی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كەپۆلیسی دهۆك بڵاویكردووەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت تۆمەتبارێك كە چەكێكی لە جۆری كڵاشینكۆف بەدەستەوەیە و تەقەدەكات كە پۆلیسی شارەكە داوا لە هاوڵاتییان دەكات هاوكاریی تیمەكانی پۆلیس بن و هەركەسێك زانیاری لەبارەی ئەم تۆمەتبارە هەیە ئاگاداریان بكاتەوە.
وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی دهۆك كەسێك بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی كردووە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس و دوو هاوڵاتی برینداربوون”.