قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمان لە عێراق و سوریا و وەفدی یاوەری و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندیی نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێكران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەممە لە هەولێر بەئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگەو ئەمینداری گشتی ئەو وەزارەتە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران سوپاسی هاوپەیمانانی كرد كە بەردەوامن لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، بە تایبەتیش لەڕووی راهێنان و پەرەپێدان بە توانا سەربازییەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون لەسەر چاكسازییەكان بەوشێوەیەی كە پلانی بۆ دانراوە.