وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە و دوای جەژن مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان خەرجدەكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داواكارییەكانی بەغداد بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان جێبەجێكراون و رێككەوتن كراوە و هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە.
وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت دوای جەژن مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان خەرجبكرێت”.