ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران دەستیپێكردووە و چاوەڕواندەكرێت هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی لە جەژنی قورباندا و بە بەراورد بە جەژنی رەمەزان زیاتربێت.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئامادەكارییەكانیان دەستپێكردووە و لە رێگای چەند لیژنەیەكەوە لە بازگەكان پێشوازی لە گەشتیاران دەكرێت و رێبەری گەشتیاری دەدرێتە گەشتیاران و هێڵی گەرمیش بۆ گەشتیاران ئامادەكراوە.

راشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت هاتنی گەشتیاران بۆ جەژنی قوربان بە بەراورد بە جەژنی رەمەزان زیادبكات و بۆ جەژنی رەمەزان 120 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كرد كە زۆرینەیان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: كێشەی مووچەی خانەنشینانی سەربازی چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك باوەڕێكی باو دەربارەی "سكپڕی و وزە" رەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share