ساڵی رابردوو لە سلێمانی لەدایکبوونی کچ زیاتربووە یان کوڕ؟

بەگوێرەی ئامارێکی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی، ساڵی رابردوو، نزیکەی 10 هەزار منداڵ هاتوونەتە دونیاوە.

د. تاڤان فاتیح، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی 2025، پێنج هەزار و 525 منداڵ بە رێگەی سروشتی هاتوونەتە دونیاوە، کە دەکاتە رێژەی %60، هەروەها چوار هەزار و 320 منداڵ بە رێگەی نەشتەرگەری هاتوونەتە دونیاوە، کە دەکاتە رێژەی %40ی لەدایکبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئامارەکان، ساڵی رابردوو، پێنج هەزار و 96 منداڵی کوڕ و چوار هەزار و 752 منداڵی کچ، لەدایکبوون، هەروەها 179 حاڵەتی دووانە و نۆ  حاڵەتی سیانە، لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی…
Total
0
Share