ئاگر لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە

بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گەراجی تایبەت بە دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا لە گەراجی تایبەت بە دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگرێك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

راشیگەیاند، تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە و زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.

بابەتی پێشتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بابەتی دواتر

سمۆرەی سایبێری.. ئەو سمۆرەیەی توانای فڕینی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ خۆڵبارینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و پێشبینیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە سبەینێوە لە کەشدا…
Total
0
Share