راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی بكوژێك رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە نزیك(گۆڕستانی سەیوان) لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو كەسدا دروستبوو كە بووە هۆی برینداربوونی كەسێكیان لە ئەنجامی بەركەوتنی چەقۆ لەلایەن بكەری تاوانەكەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی ئاسایش بە شوێنی ڕووداوەكە، تۆمەتبارێك دەستگیركراو و دەست بەجێ برینداری رووداوەكە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و لێكۆڵینەوە لەم دۆسییە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
Total
0
Share