چارەسەرێكی نوێ بۆ كەسانی زۆر خۆر ئاشكرادەكرێت

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشكرایدەكات کە خواردنی زۆر دەتوانرێت لەڕێگەی هاندانی کارەبایی مێشکەوە چارەسەربکرێت، وەك ئەوەی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە چارەسەرەیان وەرگرتووە، لە ماوەی شەش هەفتەدا حاڵەتەکانی خواردنی زۆریان کەمکردووەتەوە لە تێکڕای نزیکەی 20 جار لە مانگێکدا بۆ شەش جار لە مانگێکدا.

هەروەها ئەم کەسانە دەڵێن، لە سەرەتای وەرگرتنی ئەو چارەسەرەوە تا نزیكەی چوار کیلۆ کێشیان دابەزاندووە، ئەمەش واتە هاندانی کارەبایی مێشک رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی زۆر خواردن و دابەزاندنی کێش.

تەکنیکى وروژاندنى مێشک کە پێیدەوترێت هاندانی کارەبایی راستەوخۆی كەللـەی سەر (tDCS)، شێوازى رەفتارەکان دەکاتە ئامانج کە رەنگە بەشداربن لە لەدەستدانى کۆنتڕۆڵکردن لەسەر خواردن.

چارەسەری هاندان بە تەزووی راستەوخۆ لەڕێی كەللـەی سەرەوە رێگەیەکی دوور لە نەشتەرگەریی هاندانی مێشکە کە بریتییە لە بەکارهێنانێكی ئامانجداری تەزووی کارەبایی سەلامەت و کەم بۆ ناوچە تایبەتەکانی پێستی سەر.

لەم تەکنیکەدا دوو یان زیاتر ئەلکترۆد بەکاردەهێنێت کە لەسەر رووی پێستی سەر دادەنرێت بۆ گەیاندنی کارەبا. کارەبای tDCS بەناو شانەکانی مێشکدا دەڕوات.

دکتۆر مایکل فلین، توێژەری بەشداربوو لە پەیمانگای پزیشكی دەروونناسی و زانستی دەمار (IoPPN) لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن و ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەکە دەڵێت، “چارەسەرەکانی ئێستا بۆ تێکچوونی زۆر خواردن تەنها لە هەندێک کەسدا کاریگەرن و زۆرێكی دیكە پێویستیان بە زیاترە”.

وتیشی، “توێژینەوەکەمان یەكەمینی لەو جۆرەیە لێکۆڵینەوە لە بژاردەیەکی نوێی چارەسەری ماڵەوە دەکات کە رێگەیەکی جیاواز دەخاتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی پەیوەست بە زۆر خواردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا ئاشکرا دەکات.. لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانە

 توێژینەوەیەکی نوێی هیندی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپای ئاشکراکرد، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی سەرئاستی جیهان، ڕێژەی مردن بە…
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
Total
0
Share