توێژینەوەیەک: ئەو کەسانەی بەردەوام لە خەمی تەندروستییاندان مەترسییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی نوێی سویدی ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی بەردەوام هەست بە دوودڵی و راڕایی دەکەن لەبارەی دۆخی جەستە و تەندروستییانەوە مەترسیی مردنی پێشوەختەیان زیاتر لەسەرە بەراورد بەو کەسانەی هێندە خەمی تەندروستییان ناخۆن.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو جۆرە کەسانەی بەردەوام بیر لەوە دەکەنەوە، کە رەنگە نەخۆش بن، یاخود بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی پزیشک دەکەن، هەمیشە لەو جۆرە راڕایی و دوودڵییەدا دەمێننەوە، مردن تێیاندا زیاتر بووە، بەراورد بەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشییەکانەوە گیانلەدەستدەدەن.

جگە لەوەش، کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و کاری رۆژانەیان هەبووە بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام خۆیان بەراورد بە کەسانی دیکە کردووە، جگە لەوەش مەترسیی نەخۆشیی خەمۆکیی بەردەوامی لەسەر دروستکردوون.

بابەتی پێشتر

لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە یەدەگی زێڕدا عێراق پلەی چوارەمدایە

بابەتی دواتر

چی روودەدات ئەگەر زەوی لە خولانەوە بوەستێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share