پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە سنووری ناحیەی پردێ كەوتەوە و زیاتر لە هەزار دۆنم لە رەز و باخی هاوڵاتییان و پووش و پاوانی سنوورەكە سووتاوە.
راشیگەیاند، هاوڵاتییانی سنوورەكە خۆیان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و سەرەتا لە دوو گوندی سنوورەكەبووە و دواتر تەشەنەی سەندووە بۆ سنووری ناحیەی پردێ”.