قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، داوا له هاوڵاتییان ده‌كات به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و ئاشکراشیکرد، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له دوو تۆن چه‌ره‌سدا گرت و هۆشداری به‌هاوڵاتییان ده‌ده‌ن كه خواردن و پێداویستی بێ به‌روار نه‌كڕن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی نه‌بونی به‌روار و نادیاری سه‌رچاوه‌ی هاوره‌كردنه‌كه‌ی و نه‌شیاوی ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا عه‌مباركراوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی دوو تۆن و (444) كلیۆگرام چه‌ره‌سدا گرت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له رۆژانی پێش جه‌ژن له بازاڕه‌كاندا ساغیبكاته‌وه.
گۆران قادر ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و چه‌ره‌سه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه پێداویستییه‌كانی جه‌ژن بكڕن و له‌كاتی به هه‌بوونی گومان له هه‌ر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌كی نه‌شیاودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه.