دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی بەهجەت موکەرەم لە زێی گەورە دۆزرایەوە

دوای 10 رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی بەهجەت موکەرەمی تەمەن 34 ساڵ لە زێی گەورەدا دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ هەینی، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی خەبات لە بوونی تەرمێک لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی وەردەک توانرا تەرمەکە دەربهێنرێتە
وە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی هەولێر کرا
لەدوای پشکنین بۆ تەرمەکەی توانرا ناسنامەی تەرمەکە ئاشکرابکرێت کە گەنجێکی تەمەن 34 ساڵان بوو بە ناوی بەهجەت موکەرەم، کە پیشەی پێشمەرگە بووە.
بەهجەت ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ بوو لە ماڵ چووبووە دەرەوە و هیچ هەواڵێکی نەبوو.

بابەتی پێشتر

لە کەرکوک ماتۆڕسکیلی بێتابلۆ قەدەغەکرا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share