بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، لە شاری سلێمانی رێژەی تووشبوونی منداڵان بە پەتای سکچوون و رشانەوە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
د. کۆیان زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، لە ئێستا حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە رووی لەبەرزبوونەوە کردووە، رۆژانە ئەو نەخۆشانەی دێنە نەخۆشخانەکەمان لە 50% – %60یان تووشی سکچوون و رشانەوەبوون.
وتیشی، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە سكچوون و رشانەوە ئاساییە لەم کاتەدا، لەگەڵ ئەوەشدا رێکاری پێویست بۆ زیاتر تەشەنەنەسەندنی دەگرینە بەر.