سعودیە رێگری لە حاجیان دەکات خواردن ئامادەبکەن

بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو سعودییە رێگری لە حاجیان دەکات غاز بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاربهێنن.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بە هەموو شێوەیەک رێگری دەکەن لە بردنی بوتڵی غاز بە هەموو قەبارەیەک بۆ شوێنە پیرۆزەکان بە مەبەستی دروستکردنی خواردن یان هەر کارێکی دیکە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە وەک جۆرێک لە رێکاری خۆپارێزییە لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوە نەخوازراوەی لە وەرزی حەجی ساڵی 1997 روویدا.

لە وەرزی حەجی ساڵی 1997 بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غازەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە 343 حاجی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عەباس عەراقچی بانگهێشتی نیویۆرک کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، عەباس عەراقچی بانگهێشتی شاری نیویۆرک کرا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان هەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لەبارەی هێرشی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە بەسڕە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتەواوی بە بەرپرسیار دەزانین…
Total
0
Share