بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ”تەرمی ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی دوێنێ لە رووباری ناوپردان لە قەزای چۆمان خنکا، لەلایەن تیمەکانمان دۆزرایەوە”.
لەو بارەیەوە رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”دوای 20 کاتژمێر لە ناحیەی گەڵاڵە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی چۆمانە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکرێت”.