لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت و بارهەڵگر دووکەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ”بەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی چاڵەڕەش، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت کە بارهەڵگر بە ئاڕاستەی دەربەندیخان رۆیشتوون پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربوون”.

دەشڵێت، ”بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیزای ئێران ڕاگیرا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ پێدانی ڤیزای…
Total
0
Share