وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 9ی  ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات و دەشڵێت، ” چاوەڕوانین بەمنزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە”.

بە گوێرەی قسەی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردووەتەوە، کێشەی سەرەکیی بەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت تێچوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆرە.

ئاماژە بەوەشکردووە، هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆمپانیاکان لە کەرتی نەوتی وەبەرهێنانیان کردووە، بەڵام عێراق ساڵانە چەندین تریلیۆن دینار بۆ کەرتی نەوتەکەی تەرخان دەکات.

کەمال محەمەد ساڵح باس لەوەشدەکات، بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن، لە عێراق کەرتی گشتییە و لە هەرێم کەرتی تایبەتییە.

دەشڵێت، ” ئێستا عێراقیش گەیشتووەتە ئەم قەناعەتە دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیارە رۆژی یەكشەممە، 9ی  ئەم مانگە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی نەوت سەردانی بەغدا بکات.

چاوەڕێ دەکەین بەم نزیکانە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و پێویستە حکومەتی عێراق ئەوە لەبەرچاوبگرێت کە کۆمپانیا نەوتییەکان، بە بڕە پارەیەکی زۆر وەبەرهێنانیان لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم کردووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share