پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە .

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس .

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share