بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕی بارانبارینی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، کۆی گستی بری بارانبارین گەیشتووەتە 287.2 ملیم لە شاری سلێمانی.
هاوکات، بڕی بارانبارین تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 7.2 ملیم بووە و تاوەکو ئێستاش بڕی 287.2 ملیم باران لە ساری سلێمانیدا باریوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاندبوو، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت.