دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر روویاندا

دوو رووداوی گەورەی ئاگركەوتنەوە لە هەولێر روویاندا، یەكێكیان لە كارگەیەك و ئەوی دیكەش لە زیاتر لە 500 دۆنمی بەگەنم چێندراودا بووە.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 2ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە زەوی جوتیارانی گوندی سمایل ئاوای سەر بە قەزای خەبات كەوتەوە و پاش زیاتر لە سێ كاتژمێر لەلایەن تیمەكانیانەوە كۆنتڕۆڵكرا.

وتیشی، “بەهۆی رووداوەكەوە 525 دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم، كە خاوەنەكەی هەشت جوتیاری ناوچەكەن سووتاوە”.

هۆكاری ئاگرەكە دیارنییە و پێدەچێت بەهۆی سووتانی پوش و پەڵاشەوە تەشەنەی سەندبێت، وەك ئەوەی موقەدەم شاخەوان ئاماژەی پێدا.

باسی لەوەشكرد، رووداوی دووەمی ئەمڕۆ لە كارگەیەكی ریسایكلینی كارتۆن لەسەر رێگای گوێر روویدا و بەهۆیەوە بە نزیكەیی تەواوی كارگەكە سووتا.

وتیشی، “كارگەكە مۆڵەتی نییە و مەرج و رێنماییەكانی بەرگریی شارستانی جێبەجێنەكردووە، رووداوەكەش بەهۆی كەمتەرخەمییەوە بووە”.

وتەبێژەكەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە زاری خاوەنەكەشیەوە زیانەكانی بە چل هەزار (چوار دەفتەر) دۆلار خەمڵاند.

روونیشیكردەوە، تەنها ئەمڕۆ 20 تیمیان كاریان لە كۆنتڕۆڵكردنی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوەدا كردووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی بۆ وەزارەتی داد نارد

بابەتی دواتر

لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنە بازرگانییەکانی بەغداد رێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share