تێکەڵکردنی ئاو و لیمۆ هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش؟

بابەتی تێکەڵکردنی ئاو و لیمۆ و خواردنەوەی بەشێوەی رۆژانە یەکێکە لەو قسانەی زۆر باوە لەناوخەڵکدا کە دەکرێت سووی لێوەربگیرێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە و پزیشکێکیش روونیدەکاتەوە کە ئەفسانەیە یاخود هەر بەڕاست بەو جۆرە کاردەکات.

کارۆلین تۆماسۆن، پسپۆڕی خۆراک لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئاوی لیمۆ بە شێوەیەکی سروشتی شێدارکەرەوە و ترشە، ئەو سیفەتانەی کە وادەکات مرۆڤ ناچاربکات دوای خواردنەوەی پێویست بکات بچێتە توالێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیانییە ئەم ئەفسانەیە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە و جەختی لەوە کردەوە کە کە دوو بنەمای سەرەکی هەن بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە، خواردنی خۆراکی تەندروست و ئەنجامدانی وەرزشکردن بۆ دابەزاندنی کێش.

لەبارەی سوودەکانی ئاو و لیمۆوە دەڵێت، “سوودەکانی خواردنەوەی ئاو و لیمۆ سنووردارە بە دابینکردنی ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم بۆ جەستە، و یارمەتیدانی پاراستنی شێداریی جەستە.”

باس لەوەشدەکات، هەندێک لێکۆڵینەوە باس لەوە دەکەن کە خواردنەوەی ئاو پێش ژەمێک ڕەنگە یارمەتی مرۆڤ بدات هەست بە تێری بکات و بەم شێوەیە کەمتر بخوات.

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو نییە کە زیادکردنی لیمۆ بۆ ئاو دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی مرۆڤ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share