شوان كەلاری: پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجیی كرداری(ئینفاقی فیعلی)جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەندی ناردنی مووچە كراوە و دەشڵێت” پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن.

شوان كەلاری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، 11 ترلیۆن و 600 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانكراوە و مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیاكراوەتەوە و حكومەتی عێراق پابەنددەكات بە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتیشی، “پێش جەژن هێزە ئەمنییەكان دوو مووچە وەردەگرن كە بریتییە لە مووچەی مانگی چوار و پێنج و فەرمانبەرانیش مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share