ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ چین و توێژێک بۆ هەرێم ناکرێت.
دەشڵێت، ئەوەی بۆ مووچە دانراوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵییە، ئەویش پەیوەستە بەڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و توطين کە تاوەکو ئێستا جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەستیپێنەکردووە.