لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندكرا.
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 دەستیپێكرد و بەر لە دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە راپۆرتێك خرایە بەردەم پەرلەمانتارانی عێراق.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ درا و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەسەندكرا.