ئاگر لە پوشو پاوانی شاخی بەرانان کەوتەوە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بەتۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاگر لەشاخی بەرانان کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگرەکە لە پووش و پاوانی شاخەکە کەوتووەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین.