وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی پشووی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن دەتوانن بۆ پشووی جەژنی قوربان بگەڕێنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی 5ی حوزەیران تا 23 ی حوزەیران بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

ئاشکراشیکرد، ئەو کاتەی لە هەرێم بەسەریدەبەن بە پچڕان بۆیان هەژمارناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
زیاتر ببینە

عوسمان گوڵپی: لە مانگی دووداین تائێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەش نەكراوە

وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو نەكراوە و دەشڵێت،…
Total
0
Share