گەرمیان.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

بەهۆی پێكدادانییەوە لەگەڵ ڕافیعەیەك، ماتۆڕسوارێك لە گەرمیان گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 04:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار (ماتۆڕسکیلێک و ڕافیعە)یەک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.

(ڕافیعەكە) بە ئاراستەی کەلار لەڕێگادا بووە، ماتۆڕسکیلەکەش بەپێچەوانەوە لە جوتسایدی ناو گردەگۆزینە پێکیانداداوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی (2000)ە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share