وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی: ئاگرەکەی گەڕەکی کازیوەی دوو ماڵ نەبوو

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کازیوەی دوو کەوتەوە ماڵ نەبووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە کە لە گەڕەکی کازیوەی دوو ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کە ماڵ نەبووە و ئاگرەکە لە پارچە زەوییەکدا کەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، جگە لە سووتانی ئەو پووش و پەڵاش و هەندێک دار و تەختە کە لە شوێنەکە بووە هیچ زیانێکی دیکەی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پێشتر

سودانی و کابینەکەی دەیانەوێت ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری بودجە بدات

بابەتی دواتر

ژمارەی دانیشتووانەکەی 46 کەسە و 30 کەس خۆیان کاندید کردووە<br>سەیرترین هەڵبژاردن لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share