سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەلایەن سعودیەوە دەبێت كە تایبەتە بە رێورەسمەكانی حەج و دەشڵێت، “1ی ذی الحجە واتە 10 رۆژ پێشتر جەژن سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی باڵای بینینی مانگی سعودیە رۆژی 1ی ذی الحجە دیاریدەكات كە چاوەڕواندەكرێت بكەوێتە 6ی ئەم مانگەوە و راستەوخۆ 10ی ذی الحجە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

وتیشی، “دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن لە هەموو جیهاندا لەلایەن سعودیەوە دەبێت كە تایبەت بە رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share