نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبووبەوەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە گفتۆگۆی هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بەردەوامییان هەبوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، قەبارەی خەرجیی خەمڵێندراو زیاترە لە 211 تریلیۆن دینار، و بڕی کورتهینانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار.

بەپێی وتەی د. نەرمین مەعروف، یەکێک لە سەرچاوەکانی پارەدارکردنی کورتهێنان زیادەی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوە کە بە 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل خەمڵێندراوە لە بودجە و چاوەڕواندەکرێت بە تێکڕا نرخەکەی لە ئەمساڵدا 80 دۆلار بێت.

 

بابەتی پێشتر

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share