بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر بریكارێكی خۆراك مامەڵەی دروستكردنی ڤیزە كارتی نەكردبێت، چوارەم سەبەتەی خۆراكی پێنادرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراكی هەولێر تێیدا هاتووە، ئەو بریكارانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی دروستكردنی (ڤیزا كارد)ی بانكی (مصرف الجنوب الاسلامی)یان نەكردووە، بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن، چونكە بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی عێراقی هەر بریكارێك مامەڵەی دروستكردنی (ڤیزا كارد)ی نەكردبێت چوارەم سەبەتەی خۆراكی بۆ ناچێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو بریكارانەی مامەڵەی بانكەكەیان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ڤیزا كارد)یان دەرنەچووە یاخود تەواو نەبووە دەتوانن سەردانی هۆبەی بانكەكە بكەن لەناو بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانيی خۆراك.