لەتیف نێروەیی بۆ هێمن هەورامی: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتننامە دەکرێت نەک بە گوشار

لەتیف نێروەیی وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە و دەڵێت، پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتننامە دەکرێت نەک بە گوشار.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هێمن هەورامی دەڵێت، گوشارێکی زۆرمان لە یەکێتی کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەت؛ ئێمەش دەڵێین، پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر، بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ دەکرێت، نەک بە گوشارێکی زۆر و سەردەمی گوشاریش بەسەرچووە.

دەشڵێت، “جەنابت دەڵێیت ئێمە سازشمان لە پشکی خۆمان کردووە بۆ یەکێتی و ئەوان ڕازی نین، ئێمە دەڵێین کورسییەکانمان لەئێستادا بەقەدەر یەکە و دەبێ بە هاوبەشی و بە یەکسانی دابەشیان بکەین، نەک ئێوە پشکمان بدەنێ. ئێوە دەڵێن ئێمە بە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ ناڕازیین و ئەو ڕێککەوتنە کێشەی دروستکردووە، ئێمە دەڵێین ڕێککەوتنەکە هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و دژی هیچ لایەنێک نییە و گەڕانەوەی هاوسەنگی لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندایە”.

ڕاشیگەیاند، “بۆیە تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، تۆمەتێکی نالۆجیکییە و سەردەمی ئەو جۆرە تۆمەتە نابەجێیانە، بەسەرچووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share