قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگركردنەوە لە چیاكانی ئەزمڕ و گۆیژە قەدەغەدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی رێگریكردن لە مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمڕ ئەنجامدا.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندن بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی كەوتنەوەی ئاگر لە چیاكانی ئەزمڕ و گۆیژە بە فەرمانی قائیمقامی لیژنەكان بە هاوكاریی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و بەشی زیادەرۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێكیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەهەڵمەتەكەدا، سەرجەم كۆشك و كەپر و دەستگێڕەكان ئاگاداركرانەوە كە ئاگركردنەوە قەدەغەیە و هەركەسێك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزا یاساییەكان دەكرێتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، “بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەنگۆی داخستنی دەروازەكە رەتدەكاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
Total
0
Share