هەردی سەڵاح: بەشی زۆری ئەوانەی ئەمجارەش لەنێو یەکێتی دێنە پێشەوە گەنجانن

راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت، “بەشی زۆری ئەوانەی ئەمجارەش لەنێو یەکێتی دێنە پێشەوە گەنجانن”.
هەردی سەڵاح، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی حزبەکەی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوەی یەکێتی جیادەکاتەوە لە هێزەکانی دیکە خەباتێکی فراوانی گەنجانە لەسەرجەم بوارەکان و کۆمەڵێک گەنج جڵەوی یەکێتییان بەدەستە، ئێستا یەکێتی لە قۆناغێکی نوێدایە هەر لە سەرکردایەتییەکەیەوە گەنجە، کە کاک بافڵ جەلال تاڵەبانییە، و ئومێدێکی زۆر بۆ یەکێتی و یەکێتییەکان گەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، یەکێتی زۆر بە باشی خۆی ئامادەکردووە و بەشێکی زۆری ئەوانەی ئەمجارەش دێنە پێشەوە لەنێو یەکێتی گەنجانن بە هاوتەریب لەگەڵ تێکۆشەرە دێرینەکانی نێو حزبەکە .
هەردی سەڵاح وتیشی، یەکێتی حزبی نوێ و نوێبوونەوەیە و بە حزبی شەهیدان و شۆڕشی نوێ ناسراوە، دروشمەکەشی راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانییە.
سبەینێ 1ی حوزەیرانی 2024، 49 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەرێت.
بابەتی پێشتر

رۆڵی یۆنامی لە عێراق درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

لە بەنداوی خاسەی کەرکوک هاوڵاتییەک لە خنکان رزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share