راگەیەندراوێك لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم گشتاندنێكی گرنگ سەبارەت بە دەرچووانی بەشەپزیشكی و تەندروستییەكان دەردەكات.

لە گشتاندنێكدا ئەمڕۆ بە ژمارە (10150)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرجەم زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، سەبارەت بە دەرچووانی كۆلێژ و بەشەكانی پزیشكی و تەندروستی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024) كە دانیشتوی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە لە ماوەی دوو رۆژدا فەرمانی زانكۆیی دەرچووانی ئاماژە پێكراو بە زمانی عەرەبی و فایلی pdf ناو و زانیاری دەرچوان بە فایلی Excel لەسەر CD بە گوێرەی خشتەی هاوپێچ بۆ وەزارەتەكەمان و ئیمێڵی ([email protected]) بنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری دەستبەكاربوونی بۆ فەرماندەی نوێی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دەركرد. لە رێوڕەسمێكدا…
Total
0
Share