کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (3 – 2 ) پلە بەرزتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ، کەشناسی دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە کەشی ناوچەکەمان جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا، پلەی گەرما بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن لە پەروەردەیەک راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەرچووانی کۆلێجێک وەکو مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دەرچووانی کۆلێجی…
Total
0
Share