سعودیە هۆشداری بەو گەشتیارانە دەدات کە بە ڤیزەی حەج لە وڵاتەکە نین

سعودیە کێشەیەکەی گەورەی بۆ دروستبووە لە حەجی ئەمساڵدا، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بە وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاری و ڤیزەی ساڵانە روویان لەو وڵاتە کردووە و هەندێکیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەیانەوێت حەج ئەنجام بدات.

لە نوێترین راگەیەندراوی دەسەڵاتی باڵای سعودییە، کە ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردووەتەوە، ئاساییشی گشتی وڵات داوای کردووە، هەموو ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتەکەن و ڤیزەی حەجیان نییە، نزیکی شاری مەککە نەبنەوە تا رۆژی 21ی حوزەیران بۆ پاراستن و سەلامەتی حاجییان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا 20 هەزار کەس لە شاری مەککە دوورخراونەتەوە بەهۆی نەبوونی ڤیزەی حەجەوە و رێنمایی کراون بچنە دەرەوەی شارەکە و ئاسایشیی گشتیی سعودیە جەختی لەوە کردەوە، هەرکەسێک سەرپێچی بکات، سزای بەسەردا دەسەپێندرێت بەپێی ئەوەی لە رێسا و رێنماییەکانی شانشینی سعودیدا هاتووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی ئەو میوانانەی خودا کە مۆڵەتی حەجیان پێدراوە، بۆ ئەوەی بتوانن رێوڕەسمەکانیان لە ئاسایش و ئارامیدا ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
Total
0
Share