کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و  بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک، پلەی گەرمی بە (1-2 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، و بەرزبوونەوەی تۆزوخۆلێکی سووک، بەڵام لە سنووری پارێزگای کەرکوک و باشوورى پارێزگای هەولێر ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 37

سلێمانى: 37

دهۆک : 38

زاخۆ : 39

هەڵەبجە : 40

کەرکوک: 39

سۆران : 36

حاجی ئۆمەران: 26

گەرمیان : 41

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share